ئه‌ردۆگان و عه‌بادی جه‌خت له نه‌هێشتنى تیرۆر ده‌كه‌نه‌وه
نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، بڵاوی ده‌كاته‌وه، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 30ى12ى 2016) ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فوونیدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى، جه‌ختی له هاریكارى هاوبه‌ش و كاركردن بۆ نه‌هێشتنى تیرۆر، كرده‌وه.
نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقی فیدڕاڵ، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا، به ته‌له‌فوون له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى فیدڕاڵ،باسیان له هه‌ماهه‌نگى و هاریكارى هاوبه‌ش كردووه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له نه‌هێشتنى تیرۆر له ناوچه‌كه، كردووه‌ته‌وه.
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه به‌هۆى بوونى هێزێكى توركى له نزیك باشك، كێشه‌ى دیپلۆماتى كه‌وتووه‌ته نێوان توركیا و عێراقه‌وه و هه‌ردوولا لێدوانى دژ به‌یه‌كیان ده‌دا.
bas news-
