لە ئەنجامی دوو تەقینەوە لە بەغدا 65 کەس بوونە قوربانی
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2016 -12- 31 دوو تەقینەوەی بەهێز بەغدایان هەژاندووە، تەقینەوەی یەکەم لەناو بازاڕ و کۆمەڵگەی بازرگانیی "ئەلسنک"ی بەغداکە بازاڕێکی قەرەباغڵە ڕووی داوە، لە کاتێکدا خەڵک بە هانای کوژراو و بریندارەکانەوە چوون، تەقینەوەیەکی دیکەش ڕووی داوە.
لە ئەنجامی ئەو دوو تەقینەوە هەتا ئێستا 21 کەس کوژراون و 44 کەسی دیکەش بریندار بوون
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە بەرەبەری ساڵی نوێی زایینیدا ژمارەی تەقینەوەکانی بەغدا ڕوویان لە زیادبوون کردووە.
bas news-
