عێراق لە 2016دا بۆ ڕۆژنامەنووسان بە خوێناوی‌ترین وڵاتی جیهان لە قەڵەم دەدرێت
به‌پێی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی ڕۆژنامه‌نووسان (IFJ)، له مانگی یه‌كی 2016ەوە تا به‌رواری 30\12\2016، لە عێراقدا 15 ڕۆژنامەنووس کوژراون.
لە کاتێکدا ئه‌فغانستان به 13 كه‌یسی كوژرانی ڕۆژنامه‌نووسان له پله‌ی دووه‌مدا دێت و مه‌كسیك به 11 کەیس پله‌ی سێیه‌م ده‌گرێته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی (IFJ)، كۆی گشتیی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكارانه‌ی له‌مساڵدا كوژراون، 93 كه‌سن و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی، وه‌ك خوێناوی‌ترین ناوچه ناوزه‌د كراوه. گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسانه بۆ هۆكاره‌كانی هێرشی ئامانجدار، ته‌قینه‌وه یان له میانه‌ی ڕوماڵی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازییه‌كان بووه.
ڕێژه‌ی كوژرانی ڕۆژنامه‌نووسان لە 2016، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئاماره‌كانی ساڵی 2015دا كه‌می كردووه. بەهۆی ئەوەی له ساڵی 2015دا لە سەرانسەری جیهان، 112 ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكار له سه‌رانسه‌ری جیهان به هۆكاری جیاواز كوژراون.
bas news-
