ناوچەی کەڕادەی ناوەڕاستی شاری بەغدا داخرا

ناوچەی کەڕادەی ناوەڕاستی شاری بەغدا داخرا


دوای تەقینەوەکەی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 31\12\2016ی شاری بەغدا، ناوچەی کەڕادەی ناوەڕاستی شارەکە بە تەواوەتی داخرا.



کەمێک لەمەوبەر، بە بڕیاری دامەزراوە ئەمنییەکانی شاری بەغدا، بەهۆی ئەو مەترسییەی لەسەر بەغدا هەیە، ناوچەی کەڕادەی ناوەڕاستی شاری بەغدا بە تەواوەتی داخرا.



ئەمە لە کاتێکدایە کە تەقینەوەکەی ئەم بەیانییە لە لایەن 2 خۆکوژەوە لە بازاڕی (ئەلسنک) ئەنجام درا و دواتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئاشکرای کرد کە بەهۆی تەقینەوەکەوە، لانی کەم 19 کەس کوژراون و 45ی دیکەش بریندار بوون، بەڵام میدیا عێراقییەکان ئاماژە بە کوژرانی ژمارەیەکی زیاتری خەڵک دەکەن.



ماوەیەکی کەم دوای تەقینەوەکە، ڕێکخراوی توندڕەوی داعش لە ڕێگەی لایەنگرانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکانی ئەمڕۆی شاری بەغدا ڕاگەیاند.
bas news-
Top