پێشنیاری خوێندنی زمانی فارسی لە سەرتاسەری عێراقدا كێشەی لێ كەوتەوە
ئەم پێشنیار کاردانەوەی لێ کەوتووە بە جۆرێك كە گوتەبێژی ئەو وەزارەتی خوێندنی باڵاو و توێژینەوەی زانستی لە بەیاننامەیەكدا ناچار بوو ئەو هەواڵە وە درۆ بخاتەوە.
ماڵپەڕی فەرمیی كۆماری ئیسلامی (ئیرنا) لەم بارەوە بڵاوی کردووەتەوە عەبدولڕەزاق عیسا، لە دێدارێكدا لەگەڵ غوڵامڕەزا ئەبازەری داوای كردووە خوێندن و فێربوونی زمانی فارسی تەنیا لە بەغداد بەرتەسك نەبێتەوە و لە ناوچەكانی دیكە بە تایبەتی پارێزگاكانی باشووری عێراقدیشدا بەڕێوە بچێت.
لە بەرانبەردا، حەیدەر ئەلعەبوودی، گوتەبێژی وەزارتی خوێندنی باڵای عێراق لە وتووێژێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی "سوومرییە نیوز" ڕایگەیاندووە: "وەزارەتی خوێندنی باڵا، هیچ پلانێكی بۆ خوێندنی زمانی فارسی لە عێراقدا نییە. زمانی فارسی و زمانەكانی دیكە تەنیا لە كۆلیژەكانی زمانی زانكۆكاندا دەخوێنرێن".
زمانی زۆرینەی خەڵكی عێراق عەرەبییە. كوردی زمانی دووەم و توركمانی زمانی سێیەمی ئەو وڵاتەیە. هەروەها كەمینەكانی ئاشووری، كلدانی و مەندایی كە دانیشتوانی ڕەسەنی عێراقن، بە زمانی تایبەت بە خۆیان قسە دەكەن و زمانی فارسی هیچ جێگایەكی لەنێو خەڵكی ئەو وڵاتەدا نیە.
بەرپرسانی ئێران لەم چەند ساڵەی دواییدا ناوە بە ناوە بە لێدوانی سەیر وسەیروسەمەرە باسیان لەوە كردووە كە فارسی زمانی چەندین میلیۆن كەس لە خەڵكی عێراق و بەتایبەتی كوردستانە و خەڵكی ئەو وڵاتە خۆیان بە ئاریایی و ئێراین دەزانن.
bas news-
