کچێکی ڕەغەد سەددام حوسێن گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو دەکاتەوە
نەوەیەکی سەدام حوسێن، تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت، لە ئایندەیەکدا هەندێک زانیاری لەبارەی دیکتاتۆری پێشووی عێراقەوە بڵاو دەکرێتەوە.
بەپێی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (یوتیوب)دا بڵاو کراوەتەوە و زۆرتر لە کلیپێکی هونەری دەچێت، حەریر حوسێن کامل، کچی ڕەغەد سەدام حوسێن، دەردەکەوێت کە وێنەیەکی سەدام حوسێنی بە دەستەوەیە و دەنگێک لەسەر ڤیدۆکەدا داندراوە کە تێیدا باس لەوە دەکرێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا هەندێک زانیاری دەخەنە ڕوو کە ئەوان بە ”ڕاستەقینە“ وەسفیان کردووە.
لە دوای لەسێدارەدانی سەدام حوسێن لە 30\12\2006، تاوەکوو ئێستا، ئەو ئەندامانەی بنەماڵەی سەدام حوسێن کە هێشتا لە ژیاندا ماون، بە دەگمەن دەرکەوتوون.
bas news-
