نوری مالیكی لە تاران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا كۆدەبێتەوە

نوری مالیكی لە تاران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا كۆدەبێتەوە
نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق و وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سووریا لە تاران كۆدەبنەوە و باس لە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە دەكەن.


ئاژانسی هەواڵی فارس رایگەیاند كە نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە گەیشتووەتە تاران و بڕیارە چاوپێكەوتن لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران ئەنجام بدات و پەیوەندییەكانی نێوان تاران و بەغدا و رەوشی ناوچەكە تاوتوێ بكەن.


سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەدا كە مالیكی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدات و دوا پێشهاتەكانی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ و رەوشی عێراق دەخاتەروو.


بەپێی ئاژانسەكە، هێشتا دیار نییە كەی مالیكی چاوی بە وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سوریا دەكەوێ، بەڵام مالیكی یەكێكە لە بەرچاوترین لایەنگرانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا.


هاوكات ئاژانسی فارس رایگەیاند كە بڕیارە وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سوریا دیدار و چاوپێكەوتن لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران ساز بكات و پرۆسەی شەڕ ڕاگرتن لە سوریا و دوا پێشهاتەكانی وڵاتەكەی بخاتەروو.
bas news-
Top