هێزەكانی عێراقی ناوچەیەك و گەڕەكێكی دیكەی موسڵ كۆنترۆڵ دەكەنەوە
شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق بڵاوی كردەوە ئەمڕۆ شەممە هێزەكانی عێراق توانیان ناوچەیەك و گەڕەكێكی دیكەی شاری موسڵ كۆنترۆڵ بكەنەوە.
بەپێی راگەیاندنەكەی شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراق كە وێنەیەك بۆ (باسنیوز) نێردراوە؛ لە چوارچێوەی قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵدا، لە قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شارەكە كە ماوەی سێ رۆژە دەستی پێكردووە، هێزەكانی عێراق ئامانجیانە ئەو ١٦ گەڕەكە كۆنترۆڵ بكەنەوە كە تا ئێستە لە رۆژهەڵاتی شارەكە لەژێر كۆنترۆڵی داعش دان.
راشگەیەنرا كە ئەمرۆ هێزەكانی عێراق گەڕەكی قادسیەی دووی رۆژهەڵاتی موسڵ و ناوچەی عاكوب لە باكووری شارەكەیان بەتەواوی كۆنترۆڵ كردووەتەوە.
payamner-
