موسڵ؛ چه‌كدارانی داعش به‌تووندی رووبه‌ڕووی هێزه عیراقییه‌كان ده‌بنه‌وه
ئه‌فسه‌رێك له هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی كه رۆژی پێنج شه‌ممه په‌یوه‌ندی به‌شه‌ڕو پێكدادانه‌كانه‌وه كردووه به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه "هێزه عیراقییه‌كان له گه‌ڕه‌كی ئینتیسار پێشڕه‌وییان كردووه سه‌رباری شه‌ڕو پێكدانێكی توند له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا".
"هێزه عێراقییه‌كان به‌ر له‌وه‌ی پێشڕه‌وی زیاتر بكه‌ن له خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه، ناوچه‌كان پاكده‌كه‌نه‌وه كه پێشتر له‌ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا كۆنتڕۆڵیان كردۆته‌وه، هاوكات سوپاش هه‌وڵده‌دات كه هێلێی په‌یوه‌ندی و كۆمه‌كی داعش له‌شارۆچكه‌ی ته‌لكێف كه ده‌كه‌وێته باكوری موسڵ بپچڕێنن" چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی سوپا واده‌ڵێن.
له 10 هه‌فته‌ی رابردووی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنی شاری موسڵ، هێزه عیراقییه‌كان به‌پاڵپشتی ئه‌مریكا یه‌ك له‌سه‌ر سێی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشیان له موسڵ كۆنترۆڵكردۆته‌وه، و ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ش به‌گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی له‌دوای روخاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی سه‌دام حسێن له‌ساڵی 2003 له عیراق داده‌نرێت.
لیوا روكن نه‌جم جبوری كه فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای عیراقه له‌گه‌ڕه‌كی سه‌دای باكوری موسڵه‌وه به‌رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه "پێشتر دوژمن ئه‌م ناوچه‌یه‌ی داگیركردبوو و به‌مه‌به‌ستی پشوودان و خۆپرچه‌كردن و ئاماده‌كردن به‌ئاراسته‌ی ته‌لكێف و موسڵ به‌كاری هێناوه".
" ته‌لكێف له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه گه‌مارۆدراوه و هه‌وڵده‌ده‌ین به‌ته‌واوه‌تی دایببڕین" لیوا نه‌جم جبوری وای وت.
جبوری راشیگه‌یاند "هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا كه پشتیوانی هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن له‌رۆژی پێنچه‌شه‌ممه‌وه به به‌كارهێنانی هه‌لیكۆپته‌ری ئه‌پاچی 70 چه‌كداری داعشیان كوشتووه".
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی به‌ڕۆیته‌رزی راگه‌یاندووه "ژماره‌یه‌كی زۆربرینداری چه‌كدارانی داعش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی موسڵ له‌به‌ره‌ی خۆرئاوای شاره‌كه كراوه له‌رۆژی پێنچشه‌ممه‌دا".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند چه‌كداره‌كانی داعش رێگه به‌برینداران و نه‌خۆشی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ناده‌ن له‌نه‌خۆشخانه‌كه چاره‌سه‌ربكرێن.
دوێنێ پێنجشه‌ممه قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌ستیپێكرد، دوای ماوه‌یه‌ك وه‌ستان و خاوبونه‌وه‌ی پێشڕه‌وییه‌كان كه به‌رپرسانی سوپا هۆكاره‌كه‌یان بۆ زیان نه‌گه‌یاندن به هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی گێڕایه‌وه.
له ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی موسڵدا کە لە17ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە دەستیپێکردوە، 100 هه‌زار سه‌رباز له سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و گروپه چه‌كداره شیعه‌كان به‌شداریده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی سوپای عێراق له‌ناو موسڵ نزیكه‌ی 40 گه‌ره‌كی كۆنترۆڵكرده‌وه، له‌م مانگه‌دا بۆ ماوه‌یه‌ك هێرشه‌كانیان وه‌ستاند ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی خۆیان، بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی هێز و خۆئاماده‌كردن بووه بۆ قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كه ئه‌مڕۆ ده‌ستيپێكرد.
xendan -
