دە ساڵ دوای لەسێداردانی سەدام زانیاریی نوێ بڵاو دەکرێنەوە
راوێژكارى پێشووى ئاسايشى نيشتيمانى عێراق، مۆفه‌ق روبه‌يعى هه‌ندێك زانيارى نوێ له‌باره‌ى له سێداره‌دانى سه‌دام حوسێن سه‌رۆكى رژێمى به‌عس له عێراق ئاشكرا ده‌كات.
روبه‌يعى له ميانەى چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (ڕووسياليه‌وم) رايگه‌ياندووە، هه‌ندێك سه‌رۆك و پادشاى وڵاتانى ناوچه‌كه داوايان له نوورى مالكى، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌وكاته‌ى عێراق ده‌كرد، سه‌دام حوسێن له سێداره نه‌درێت.
گوتيشى: "ده‌سه‌ڵاتدارانى ناوچه‌كه له‌وه ده‌ترسان، له‌سێداره‌دانى سه‌دام حوسێن ببێته سه‌ره‌تايه‌ك بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى خه‌ڵك له فه‌رمانڕه‌واكانيان و له سێداره‌دانيان."
ره‌بيعى كه هێشتا ئه‌و گوريسه‌ى پاراستووه، كه سه‌دام حوسێنى پێ له‌سێداره درا، گوتيشى: "ئيداره‌ى ئه‌مريكا دابه‌شببو له باره‌ى له‌سێداره‌دانه‌كه‌وه و هه‌ندێكيان پێيان باش نه‌بوو له‌سێداره بدرێت."
ڕوونيشی كرده‌وه، "ده‌زگاى هه‌واڵگریى ئه‌مريكا (CIA) و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا داوايان ده‌كرد بڕيارى له سێداره‌دانى دوا بخرێت، به‌ڵام هه‌ريه‌ك له جۆرج بوش و وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ئاژانسى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا پشتيوانييان له جێبه‌جێكردنى بڕياره‌كه ده‌كرد.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، بژارده‌ى ناردنى سه‌دام حوسێن بۆ دوورگه‌ى گوانتانامۆ ياخود دوورخستنه‌وه‌ى بۆ دوورگه‌يه‌كى زه‌رياى هێمن ده‌خرايه به‌رباس.
له‌سێداره‌دانى سه‌دام حوسێن له به‌ره‌به‌يانى رۆژى شه‌ممه يه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى قوربان (10ى زولحجه)، به‌رامبه‌ر به 30ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2006 جێبه‌جێ كرا.
bas news -
