ئێران قوتابخانە بە زمانی فارسی لە عێراق دەكاتەوە

ئێران قوتابخانە بە زمانی فارسی لە عێراق دەكاتەوە
عەبدوڕەزاق عیسا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق لە میانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ راوێژكاری رۆشنبیریی ئێرانی لە عێراق؛ جەختی لە كردنەوەی قوتابخانە و خوێندنی زمانی فارسی لە بەغدا كردەوە. هەروەها رایگەیاند لە سەرانسەری عێراقدا خولی فێربوونی زمانی فارسی دەكەنەوە.


ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێرانی بڵاوی كردەوە كە وەزیرە عێراقیەكە بە غولام رەزا راوێژكاری رۆشنبیریی ئێرانی راگەیاندووە كە هاوكاریی ئێران لە رووی زانستی و رۆشنبیری وای كردووە كە قوتابخانە بەخوێندنی زمانی فارسی لە عێراق بكرێتەوە و ئەمەش وا دەكات كە قوتابیانی عێراق بتوانن لە ئێران درێژە بە خوێندنی باڵا بدەن.


وەزیری خوێندنی باڵای عێراق راشیگەیاند كە بە هەماهەنگی هەردوولا قوتابخانە و زانكۆی فارسی دەكەنەوە بۆ ئەوەی قوتابیانی عێراقی لە زانست و رۆشنبیریی ئێران بە بەش نەبن.
bas news -
Top