شاخەوان عەبدوڵا: چەندین کێشە لە بەردەم پرۆسەی رزگارکردنی موسڵ ھەیە
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، پرۆسەی رزگاردنی موسڵ چەندین کێشەی لەبەردەم ھەیە و پێویستە بەزوویی چارەسەر بکرێن کە بەشێک لە کێشەکان ناتواندرێت بەھۆی ھەستیاری باسی لێ بکرێت.
"شاخەوان عەبدوڵا" بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "پرۆسەی رزگارکردنی موسڵ چەندین کێشەی لەبەردەم ھەیە، بۆیەش بەخێرایی بەڕێوەناچێت، بۆیە پێویستە بەزوویی ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن و ناکرێت پشتگوێ بخرێن."
ئەو پەرلەمانتارە روونیشی کردەوە: یەکێک لە کێشەکان ئەوەیە ئەو ھێزەی پێشڕەوی دەکات و ناوچەیەک ئازاد دەکات ھێزێکی دیکە نیە بچێتە شوێنی ئەو ھێزەی پێشڕەوی کردووە کە ئەمە یەکێکە لە گرفتەکان و ھەندێک کێشەی دیکەش ھەیە کە لەبەر ھەستیاری ناتواندرێت باسی لێوە بکەین.
عەبدوڵا راشیگەیاند: رەنگە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا حکومەتی عێراق داوا بکات ھێزی پێشمەرگە لە پرۆسەی رزگارکردنی موسڵ ھاوکاریان بکات، بەڵام زۆر زەحمەتە ھەرێمی کوردستان بەئاسانی رازی بێت.
payamner -
