عه‌بادی بۆ ئه‌ردۆغان: سه‌روه‌ری عێراق گرنگه و پێویسته به‌زوترین كات گرژییه‌كان نه‌مێنێت
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی عه‌بادی وتیشی، ئه‌ردۆغان پیرۆزبایی ئاراسته‌ی عه‌بادی كرد، به‌بۆنه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه هێزه عێراقییه‌كان له موسڵ به‌سه‌ر داعش به‌ده‌ستیان هێناوه، وتیشی، ئه‌ردۆغان ئاماده‌یی توركیای بۆ هاوكاری نیشان دا، جه‌ختیشی له سه‌روه‌ری عێراق و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه، له هه‌مان كاتدا توكیا ته‌واوی تواناكانی خۆی ده‌خاته پاڵ عێراق له‌و شه‌ڕه‌ی دژی ئه‌و رێكخراوه‌ی ئیسلامیان ناشیرین كردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌ردۆغان چاوه‌ڕێی سه‌ركه‌وتنه نزیكه‌كانی عێراقه له موسڵ و ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌ش وه‌كو نامه‌یه‌كه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی، په‌یوه‌ندی برایه‌تی ئه‌و دوو وڵاته ده‌كه‌نه ئامانج.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی جه‌ختی له گرنگی سه‌روه‌ری عێراق و نه‌هێشتنی گرژییه‌كان و زیاده‌ڕۆییه‌كان به‌زووترین كات كردوه، چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرژیانه به‌و رێگه‌یه ده‌بێت كه بتوانرێت هه‌وڵه‌كان له شه‌ڕی داعش كۆبكرێته‌وه.
عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، گرنگه هاوكاری له‌نێوان گه‌له‌كانی ناوچه‌كه دژی تیرۆر هه‌بێت وتیشی، ده‌ستوری عێراق رێگه به به‌كارهێنانی خاكه‌كه‌ی نادات له هه‌رلایه‌ك ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر وڵاتانی دراوسێ.
payamner -
