ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانى: ته‌نها 3500 چه‌كدارى داعش له مووسڵ ماونه‌ته‌وه
ڕۆژنامه‌ى "The Sun"ـى به‌ریتانى، له ڕاپۆرتێكیدا له باره‌ى شه‌ڕه‌كانى مووسڵ، بڵاوی كرده‌وه :" هێ.ه ئه‌منییه‌كان له عێراق توانیویانه زیاتر له 1000 چه‌كدارى داعش له ماوه‌ى نۆ هه‌فته‌ى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕه‌كانى ڕزگاركردنى مووسڵ، بكوژن".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى عێراق توانیویانه به‌شێك له شاره‌كه گه‌مارۆ بده‌ن، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانیش باوه‌ڕى ته‌واویان هه‌یه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌سه‌ر ڕاسته ڕێی خۆى، ده‌ڕوات.
ئه‌و ڕۆژنامه به‌ریتانییه، جه‌ختی كرده‌وه، كه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و هێزه چه‌كداره جیاجیاكانى عێراق، له‌سه‌رتاى ده‌ستپێكردنى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ڕزگاركردنى مووسڵه‌وه تائێستا، توانیویانه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی مووسڵ ڕزگار بكه‌ن و له ئێستاشدا هێزه عێراقییه‌كان له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى ئه‌و شاره‌دان، گوتیشی :" له ئێستادا نزیكه‌ى 3500 چه‌كدارى داعش له مووسڵ ماونه‌ته‌وه كه ئه‌و شاره به‌دووه‌م گرنگترین بنكه‌ى داعش له‌دواى شارى رهِقه له سووریا، داده‌نرێت".
باسنيوز
