یونامی ئیدانه‌ی رفاندنی رۆژنامه‌نووس ده‌كات
به‌غدا، ٢٩ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٦، نێرده‌ی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) ئیدانه‌ی رفاندنی رۆژنامه‌نووس خاتو ئه‌فراح شه‌وقی ده‌كات له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه له شه‌وی دووشه‌ممه له ماڵه‌كه‌ی خۆی.
له راستیدا، ئه‌مه هێرشێكی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ئازادیی راده‌ربڕین له وڵات‌دا و ئازادیش به‌ردی بناغه‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراسییه و هه‌ر بۆیه‌ش پێویسته له هه‌موو كات و بار و دۆخێك‌دا رێزی لێ بگیرێت.
یونامی داوای ئازادكردنی ئه‌و خاتوونه له‌و كه‌سانه ده‌كات كه له گرتنه‌كه‌ی به‌رپرسن و هه‌روه‌ك چۆن داواش له ده‌سه‌ڵات ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌م رووداوه له‌گه‌ڵ په‌لكێشكردنی تاوانباران بۆ به‌رده‌م دادگا.
payamner-
