به‌رپرسێك: له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك رزگاركردنی به‌ری چه‌پی موسڵ راده‌گه‌یه‌نرێت
وته‌بێژی خۆبه‌خشانی نه‌ینه‌وا، رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی قۆناغی دووه‌می رزگاركردنی موسڵ هێزه عێراقییه‌كان پێشڕه‌وییه‌كی گه‌وره‌یان له‌به‌ری چه‌پی موسڵ كردوه، وتیشی، ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌ماوه‌ی ته‌نها هه‌فته‌یه‌كی دیكه رزگاركردنی ته‌واوی به‌ری چه‌پی موسڵ رابگه‌یه‌نرێت.
مه‌حمود سورچی رایگه‌یاند، ده‌زگای دژه تیرۆر به‌ره‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی قودس و كه‌رامه له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ پێشڕه‌ویان كردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له‌میحوه‌ری باشوری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ فرقه‌ی نۆی سوپا و پۆلیسی فیدرالی به‌ره‌و رزگاركردنی گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌لام و شه‌یما پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه گه‌ڕه‌كه‌كانی وه‌حده و سۆمه‌ر و نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لام بۆ پاككردنه‌وه‌ی داعش له‌و ناوچانه.
سورچی وتیشی، هێزه‌كانی فرقه‌ی 16 گه‌یشتنه ناوچه‌ی ساده به‌ره‌و حه‌دبا و گه‌ڕه‌كی سوكه‌ر له گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌ره‌تای باكوری موسڵ بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كجاری داعش له‌به‌ری چه‌پی موسڵ نه‌هێڵن.
مه‌حمود سورچی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هێڵی به‌رگری چه‌كدارانی داعش له‌به‌رده‌م هێرشی هێزه عێراقییه‌كان روخاون، به‌ڵام داعش توانای شه‌ڕكردنی ماوه.
سورچی پێی وایه، له‌ماوه‌ی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هێزه عێراقییه‌كان بۆ رزگاركردنی ناوچه‌كانی به‌ری چه‌پی موسڵ، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنن، وتیشی، له‌ماوه‌ی ته‌نها هه‌فته‌یه‌كی دیكه رزگاركردنی ته‌واوی به‌ری چه‌پی موسڵ راده‌گه‌یه‌نرێت.
ئه‌و وته‌بێژه ره‌تی كرده‌وه كه هێزی پیاده‌ی ئه‌مه‌ریكی له رزگاركردنی به‌ری چه‌پی موسڵ به‌شداریان كردبێت، وتیشی، به‌ڵام راوێژكارانی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی تیرۆر بۆ پێدانی راوێژ و زانیاری بۆ هێزه عێراقییه‌كان ئاماده‌ییان هه‌یه.
