داعش بڵاوكراوه دابه‌ش ده‌كات "تۆ موسوڵمانی به‌شداری جه‌ژنه‌كانی كافران مه‌كه"
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له موسڵ رایانگه‌یاند، چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش چه‌ند رێنماییه‌كیان بۆ خه‌ڵكی ئه‌و شاره ده‌ركردوه، به‌پێی ئه‌و رێنماییانه ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵ حه‌رام كراون.
ئه‌و سه‌رچاوانه باسیان له‌وه‌ش كرد، "چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامدانی هه‌ر جۆره ئاهه‌نگێك به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له دایكبوون و سه‌ری ساڵه‌وه حه‌رام كردوه، وتیشی، هه‌ر به‌پێی ئه‌و رێنمایینانه ئه‌و نه‌ریتانه، نه‌ریتی كافرانه و رێگه‌پێدراو نییه، به‌شداری تێدا بكه‌یت، بۆیه ئه‌م جۆره كارانه نه‌رتی رۆژئاوایه و ئیسلام حه‌رامی كردوه."
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، چه‌كدارانی داعش بڵاوكراوه‌یان دابه‌شكردوه، تێیدا نوسراوه "تۆ موسوڵمانی به‌شداری ئاهه‌نگی كافران مه‌كه" بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كی ئه‌منییان له دیوانی حسبه پێكهێناوه، راسپاردون، سێ له خاوه‌نی شوێنه بازرگانییه‌كان ده‌ستگیر بكه‌ن به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی گوڵ و داری جوانكاری تایبه‌ت به جه‌ژنی له‌دایكبوونیان فرۆشتووه و ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌یان به‌ره‌و شوێنێكی نادیاریان بردوون.
payamner-
