قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ دەست پێ دەکات

قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ دەست پێ دەکات
هێزە عێراقییەکان قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسـڵ دەست پێ دەکەن.



رۆژی پێنجشەممە 29ـی کانوونی یەکەمی 2016، شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراقی رایگەیاند، کە هێزە عێراقییەکان دوای رزگارکردنەوەی 40 گەڕەکی بەری رۆژهەڵات (چەپ)ی مووسڵ، قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکە دەستی پێکرد.



بڕیارە هێزە عێراقییەکان لە هەرچوار لای شاری مووسڵ بەرەو ناوەندی شارەکە پێشڕەویی بکەن.



لە رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمی 2016ـەوە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بۆ رزگار کردنەوەی مووسڵ دەستی پێکردووە.



هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە چەند رۆژی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هەموو ناوچە کوردستانییەکانی سنووری پارێزگای نەینەوایان رزگار کردەوە،



لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
xendan -
Top