به‌وێنه: كچێك له به‌غدا خۆى ده‌كات به پاپانووئێل
ئه‌و كچه‌ى له به‌غدا خۆى كردووه به پاپا نوئێل، ناوى " سه‌ما وائیلی"ـیه و ڕای گه‌یاند :" یه‌كه‌مجار دوودڵ بووم له‌وه‌ى به‌و كاره هه‌ستم، به‌ڵام كاتێ له جاده‌كانى به‌غدا گه‌ڕام و زه‌رده‌خه‌نه‌ى منداڵان و خه‌ڵكیم بینی، دوودڵییه‌كه‌م نه‌ما".
ئه‌و كچه ده‌شڵێت :" من ته‌نها خزمه‌تێكى بچووكم به كۆمه‌ڵگاكه‌م كردووه و به‌هیوام ساڵانه بتوانم دووباره‌ى بكه‌مه‌وه، هیواداریشم به‌هه‌مان شێوه كه‌سانى دیكه ئه‌و هه‌نگاوه بنێن بۆ ئه‌وه‌ى هیچ نه‌بێت زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك بخه‌ینه سه‌ر لێوى منداڵان".
دواتر سووپاسی هاوڕێكه‌ى كرد كه له‌گه‌ڵیدا بووه له‌و ئه‌ركه و هیواى ساڵێكى ئاشتى و سه‌قامگیرى بۆ عێراق و جیهان خواست.
xendan -
