بۆمبێكى داعش دایك و منداڵێكى له نێوان حه‌وێجه و كه‌ركووك كوشت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی كه‌ركووك، به ئاژانسى هه‌واڵى (باس‌نیوز)ـى ڕا گه‌یاند :" دواى نیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ نزیك كاتژمێر 2:00، بۆمبێكى چێنراو به‌و هاووڵاتیانه‌دا ته‌قییه‌وه كه له‌سنوورى شارى حه‌وێجه‌وه به‌ره‌و كه‌ركووك هه‌ڵدێن".
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كرد، كه له ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبه‌كه، دایك و منداڵێك گیانیان له‌ده‌ستدا.
ته‌رمى دایكه‌كه له دۆڵى نه‌وت له سنووره‌كه نێژرا و ته‌رمى مناڵه‌كه‌شى ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئازادى كرا.
xendan -
