شاره‌دێی ئامرلى ده‌كرێته قه‌زا و وه‌زاره‌تى پلاندانانیش ڕازی بووه
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌دێی ئامرلی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌یه‌كه له‌هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ى شاره‌دێی ئامرلی بكه‌ین به قه‌زا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق، ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه.
نامیق حوسێن، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نى ناحییه‌ى ئامرلی، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند :" ماوه‌یه‌كى زۆره هه‌وڵ ده‌ده‌ین شاره‌دێی ئامرلی، له سنوورى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین بكه‌ین به قه‌زا، چونكه ژماره‌ى دانیشتووانه‌كه‌ىزۆره و هه‌روه‌ها سنووره‌كه‌شى فراوانه".
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌دێی ئامرلی، گوتیشی :" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29/12/2016، وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق، ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕی له سه‌ر گۆڕینی ئامرلی، له شاره‌دێیوه بۆ قه‌زا، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌ستكه‌وتێك ده‌بینین، بۆ زیاتر خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى سنووره‌كه‌مان".
شاره‌دێی ئامرلی، به دوورى 30 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشوورى خورماتوو، له سه‌ر رێگای گشتی خورماتوو− به‌غدایه و له ڕووى كارگێڕییه‌وه سه‌ر به خورماتووه، له سنوورى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، هاوكات یه‌كێكه له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان كه له ئێستادا زۆرینه‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى، توركمانه.
xendan-
