ھێزە عێراقییەکان بەرەو 5 گەڕەکی مووسڵ پێشڕەوی دەکەن
دوای دەستپێکردنی قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ، عەبدولغەنی ئەسەدی فەرماندەی دژە تیرۆری عێراق، رایگەیاند، توانراوە لە ھەر پێنج گەڕەکی سۆمەر، سحە، سەلام و ناوچەی پیشەسازی پێشڕەوی ئەنجام بدرێ و ئەو بەشەی لە گەڕەکی ئینتیسار مابوو کۆنتڕۆڵکرایەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، قۆناخی دووەمی ھێرشەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گەڕەکەکانی دیکەی رۆژھەڵاتی مووسڵ دەستیپێکرد.
قۆناخی یەکەمی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ لە 17/10/2016 دەستیپێكرد، سوپای عێراق و ھێزەكانی پێشمەرگە لە قۆناخی یەكەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا 40 گەڕەکی مووسڵیان رزگارکرد.
k24 -
