خۆكوژێكی داعش خۆی به حه‌شدی شه‌عبی ناساند
پۆلیسێكی كوو چه‌كداره‌ی داعش ویستی به پشتوێنی بۆمبه‌كراو هێرشێكی خۆكوژی دژی هێزه‌كانی عێراقی ئه‌نجام بدات.
گوتیشی یه‌كه‌مجار ویستی نزیك ببێێته‌وه، داوامان لێ‌كرد بوه‌ستێت و خۆی بناسێنێت، ئه‌ویش خۆی به حه‌شدی شه‌عبی ناساند، به‌ڵام دواتر كه زانیمان حه‌شدی شه‌عبی نییه، لێی درا و یه‌كه‌م گوللـه له سه‌ری درا و به هۆیه‌وه نه‌یتوانی خۆی بته‌قێنێته‌وه.
به گوته‌ی پۆلیسه‌كه، ئه‌و خۆكوژه‌ی داعش به خه‌ڵكی عێراق ناچێت.
ئه‌و ته‌رمه‌ی چه‌كداره‌كه‌ی داعش كه ده‌بینن مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی پشتێونه بۆمبه‌كراوه‌كه‌ی هه‌یه و هێزه‌كانی عێراق به‌هۆیه‌وه ناتوانن ده‌ستی لێ بده‌ن، له ترسی ئه‌وه‌ی بته‌قێته‌وه.
كوشتنی ئه‌و چه‌كداره خۆكوژه‌ی داعش هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ كه ئامانجی كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی به‌ری چه‌پی موسڵه.
له رۆژی 27 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به به‌شداری نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س له هێزه سه‌ربازییه‌كانی سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا شان به شانی هێزی پێشمه‌رگه ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ ده‌ستیپێكرد.
k24 -
