"به‌ڕێوه‌به‌رى ساخته"ى نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران به 15 ساڵ زیندانیكردن سزا درا
له ڕاگهیاندراوهكهى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، هاتووه :" دادگاى تاوانه‌كانى ناوه‌ندى، سزایه‌كی دادوه‌رى بۆ تاوانبار (ی. خ. س) به زیندانیكردن بۆ ماوه‌ى 15 ساڵ به‌پێی حوكمى بڕیارى 160ى ساڵى 1983 یه‌كه‌م، بڕگه‌كانى 1، 2 ى بڕگه‌كه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه تاوانباره‌كه بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ى ده‌ست بكه‌وێت، بهسیفهتى به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران خۆى ناساندووه".
ئاماژه دراوه به‌وه‌ش، كه هه‌مان تاوانبارى سزادراو، پێشتر سیفه‌تى دیكه‌ى حكوومى هه‌ڵگرتووه له پێناو ئه‌وه‌ى بڕێك پاره‌ى ده‌ست بكه‌وێت، تا دواجار خۆى وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران پیشان داوه، به‌ڵام توانرا دهستیر بكرێت و بدرێته دادگا.
باسنيوز
