سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی عێراق كۆچى دوایی كرد
یه‌حیا كه‌ریم، ئه‌ندامى یه‌كێتى تۆپی پێی عێراق، ڕای گه‌یاند :" عادل یاسیرى، سه‌رۆكى به‌شى یه‌كێتی تۆپی پێی نه‌ه‌ف كه هاوكات ئه‌ندام و سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتییه‌كه‌یه، ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نى 56 ساڵیدا كۆچى دوایی كرد".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه "یاسرى" به‌هۆى تێكچوونى بارى ته‌ندرووستییه‌وه، ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كرا، به‌ڵام دواجار تووشى جه‌ڵته‌ى مێشك هات و به‌و هۆیه‌وه كۆچى دوایی كرد.
bas news-
