جبوورى وه‌ڵامى عه‌بادى ده‌داته‌وه
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هۆكارى خراپبوونى دۆخى ئاسایشى وڵات بۆ پێشكه‌شنه‌كردنى كاندیده‌كانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌رگرى ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له وه‌ڵامى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌ت كه گوتبووى په‌رله‌مان به‌هۆى ده‌ركردنى یاساى لێبوردنى گشتییه‌وه سه‌قامگیری وڵات تێكچووه، گوتى :" دواكه‌وتنى حكوومه‌ت له پێشكه‌شكردنى ناوى كاندیده‌كان بۆ پۆسته‌كانى وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری به‌رگرى، یه‌كێكن له هۆكاره‌كانى خراپبوونى بارى ئه‌منی و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى دیارده‌ى ڕفاندن".
داواشى له عه‌بادى كرد، په‌له بكات له پێشكه‌شكردنى ناوى كاندیده‌كان بۆ ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته بۆ ئه‌وه‌ى پۆسته‌كان به چۆڵی نه‌مێننه‌وه.
جبوورى له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، سه‌رسوڕمانى خۆى نشیاندا له لێدوانه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت كه له باره‌ى یاسای لێبوردنى گشتییه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، ئه‌و یاسایه هۆكارێكه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى دیارده‌ى ڕفاندن.
سه‌رۆكى په‌رله‌مان، گوتیشی :" یاسای لێبوردنى گشتى له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مان كرا بۆ ئه‌وه‌ى بێتاوانه‌كان بگرێته‌وه،كه به‌شێكه له پرۆژه‌ى ئاشته‌وایی نیشتمانى و یه‌كێكیشه له بڕگه‌كانى ڕێكه‌وتنى سیاسی كه حكوومه‌تى له‌سه‌ر پێكهێنرا".
bas news-
