داعش ١٣کەسی له نزیک مووسڵ لەسێدارەداوه؛ دوویان منداڵ بوون

داعش ١٣کەسی له نزیک مووسڵ لەسێدارەداوه؛ دوویان منداڵ بوون


ئاژانسی فرانس پرێس ئەمڕۆ لەسەر زاری رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ له بەغدا بڵاوی کردەوه، تیرۆریستانی داعش رۆژی ١٧ی ئۆکتۆبەر هاوکات لەگەڵ ئۆپەڕاسیۆنی ئازادیی مووسڵ، ١٣کەسی لەسێدارەدا که دوویان منداڵ بوون.



بەپێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤ، "ئەم لەسێدارەدانه له گوندەکانی نزیک ئەلحود و اللزکه ئەنجام دراوه که دەکەوێته ٥٠کیلۆمەتری باشووری مووسڵ، چونکه دانیشتوانی ئەم دوو گونده هەوڵیان دابوو تیرۆریستانی داعش لەم ناوچانه دەربکەن."



خاتوو "لوما فەقیه" جێگری سەرۆک بەشی رۆژهەڵاتی ناوڕاستی چاودێری مافی مرۆڤ گوتی: "داعش له کاردانەوەی راپەڕینی دانیشتوانی ئەم گوندانه، تەنانەت ئەوانەی دەستیشیان تێدا نەبووه، لەسیدارەیان داون."



له هێرشێکی دانیشتوانی ئەم دوو گونده بۆ سەر داعش و کوشتنی ١٩چەکداری تیرۆریست و هاوکات لەگەڵ نزیک بوونەوەی سوپای عێراق بۆ ئەم دوو گونده، داعش ١٣کەسی لەسێداره داوه.



رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ئاماژه به نموونەیەکی ئەو لەسێدارەدانه دەکات که داعش چووه کەسێکی به ناوی "سلێمان"ی ٤٤ساڵان گرتووه، بەڵام برازا ١٤ساڵەکەشیان لەگەڵ خۆیان بردووه و هەردووکیان لەسێدارەداوه و تەرمەکەیان فڕێداوەتەوه سەر جاده.



سوپای عێراق رۆژی ١٧ی ئۆکتۆبەر هێرشیان کرده سەر ئەم دوو گونده و رۆژێک دواتر گرتیانەوه.
payamner-
Top