هێزێکی ئەمریکی - ئەوروپی دەگاتە سنووری شاری مووسڵ
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)، کە زانیارییەکانی لە ئەفسەرێکی سوپای عێراقییەوە وەری گرتووە، هێزەکە لە 30 هەمەر و هامڤی، 20 ئۆتۆمبێلی هەڵگرتنەوەی مین، 10 تانکی جۆری ئەبرامز و سێ ئۆتۆمبلی هەڵگری رادار پێکهاتووە.
هێزەکە لە سوپای وڵاتانی ئەمریکا پێکهاتووە، جگە لە بەشداریکردنی 50 نیشانەشکێن (قەناسبەدەست)ی بەریتانی و فەرەنسی و لە ناوچەی شەلالاتی مووسڵ جێگیر دەکرێن.
خەلیل عەباس ساعدی گوتیشی: "بە ئامانجی پێکانی چەکدارانی داعش، ٥٠ قەناسبەدەستی بەریتانی و فەڕەنسی بە یاوەری ھێزەکەی ئەمریکا گەیشتنە ناوچەی شەلالات".
ئەو هێزە هاوبەشە ئەوروپای-ئەمریکییە هاوکاریی هێزە عێراقییەکان لە رزگارکردنەوەی شاری مووسڵ دەکەن، کە زیاتر لە دوو ساڵە لەلایەن رێکخراوی توندڕەوی داعشەوە داگیر کراوە.
لە رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمی 2016ـەوە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بۆ رزگار کردنەوەی مووسڵ دەستی پێکردووە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
باسنیوز
