تيرۆریستانی داعش داڕوخانی دوایین پردی پێكه‌وه به‌ستنی دوو به‌شه‌كه‌ی موسڵی راگه‌یاند
ئاژانسی (ئه‌عماق) ی سه‌ر به داعش، وێنه‌ی ئه‌و پرده كۆنه‌ی له‌سه‌ر روباری دیجله به داڕوخاوی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌ئه‌نجامی بۆردومانی ئاسمانی هاوپه‌یمانانه‌وه خاپوربووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان، هێرشه ئاسمانییه‌كانیان له‌موسڵ له‌رۆژی دوشه‌ممه یه‌كێك له پرده‌كانی تێكشكاندووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاریی زیاتر بخاته‌ڕوو.
دوان له‌و پێنج پرده‌ی له‌سه‌ر روباری دیجله كه به‌شه‌كانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای موسڵ پێكه‌وه ده‌به‌سته‌وه له تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به‌هۆی هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانانه‌وه خاپوربوون، دوانه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌مانگی دواتردا خاپوركران، له‌هه‌نگاوێكدا كه هاوپه‌یمانان بۆ سنورداركردنی جوڵه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌نێوان به‌شه‌كانی شاره‌كه ناودی ده‌به‌ن.
چه‌كدارانی داعش ئه‌و پردانه‌یان بۆ باشكردنی پێگه‌كانیان له‌به‌ری رۆژهه‌ڵاتی دیجله به‌كارده‌هێنا كه هێزه‌كانی عیراق چه‌ند گه‌ڕه‌كێكیان له‌و به‌شه كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه.
زیاتر لە دوو مانگە هێزە عێراقییەکان بەپشتیوانی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ-یان دەستپێکردووە.
ئێوارەی دوێنێ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگه‌یاند، عێراق پێویستی بە سێ مانگ هەیە بۆ لەناوبردنی داعش.
خه‌ندان
