واسق به‌تات بۆ مالیكی: یان خۆت بكوژه یان دادگا له‌سێداره‌ت بدات
ئه‌میندارى گشتى كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراق، هێرش ده‌كاته سه‌ر نوورى مالیكی، جێگرى سه‌رۆك كۆمار و ئه‌میندارى گشتى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامی كه له دوو خولى ڕابردوودا سه‌رۆكى حكوومه‌ت بوو، داواشى لێده‌كات، له‌به‌رامبه‌ر تاوان و گه‌نده‌ڵییه‌كانى، یان خۆى بكوژێت، یان خۆى ڕاده‌ستى دادگا بكات بۆ ئه‌وه‌ى له‌سێداره بدرێت.
واسق به‌تات، ئه‌میندارى گشتى كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراق، كه یه‌كێكه له میلیشیا شیعه‌كان، له دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا له باره‌ى هێز و میلیشیاكانى سه‌ر به نوورى مالیكی، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت :" كاتێك هێزه‌كانى سه‌ر به مالیكی ده‌ست ده‌كه‌ن به‌هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیركردن، یه‌كه‌مجار كه ده‌چن، هه‌موویان سه‌رخۆشن و حه‌پ و خواردنه‌وه كحوولییه‌كان ده‌خۆنه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستدرێژى ده‌كه‌نه سه‌ر ئافره‌ت و منداڵ، هه‌رچى بێته به‌رده‌ستیشیان له‌ناو ماڵه، تێكى ده‌شكێنن، هه‌موو پاره‌كان ده‌دزن، هه‌ر چهكێكیشیان ده‌ست بكه‌وێت ده‌یبه‌ن".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه 99% ڕفاندنه‌كان له شارى به‌غدا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سه‌ر به مالیكییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن و دواتر هه‌ر خۆیان تاوانه‌كه‌یان ده‌خسته ئه‌ستۆى میلیشیاكان، گوتیشی :" به‌ڵگه‌ى ته‌واویشم هه‌یه".
له دیداره‌كه‌دا، پێشكه‌شكاره‌كه پرسیارى ئه‌وه ده‌كات، كه ئایا بۆ چى ئه‌و به‌ڵگانه ناداته دادگا، له كاتێكدا مالیكی له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌ماوه، واسق به‌تات، له وه‌ڵامدا گوتى :" دادگا، كام دادگا هه‌مووى خۆیه‌تى و ده‌سه‌ڵاتیشى ماوه".
به گاڵته ئامێزیشهوه گوتى :" ههركهسێگ ده‌نگ به حزبى ده‌عوه بدات، (....) و تێنه‌گه‌یشتووه ".
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه مالیكی سه‌ركردایه‌تى حه‌شدى شه‌عبى وه‌ربگرێت، ئه‌و هێزه كۆتایی پێ دێت.
له وه‌ڵامى پرسیارێكى پێشكه‌شكاره‌كه ئه‌گه‌ر ئه‌میندارى گشتى حزبى ده‌عوه به‌رامبه‌رى بێت چی پێده‌ڵێت، گوتى :" پێی ده‌ڵێم وه‌ره پێش گه‌له‌كه‌ت و دان بنێ به هه‌ڵه‌كانت، دان به‌وه‌دا بنێ كه وڵاته‌كه‌ت به‌ره‌و له‌ناوچوون برد، ته‌ڕ و وشكت پێكه‌وه سووتاند، دواى ئه‌وه‌ش خۆت بكوژه، یان خۆت ڕاده‌ستى دادگا بكه بۆ ئه‌وه‌ى له‌سێداره بدرێیت".
دواجار باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه له ئێستادا خه‌مى سیاسه‌تمه‌داره شیعه‌كان بووه به :" پۆست، ئافره‌ت و ته‌نانه‌ت هاوڕه‌گه‌زبازیش و كوڕههى مالیكی له لوبنان موڵكى به به‌هاى یه‌ك ملیار دۆلار كڕیوه".
bas news-
