پەرلەمانتارێکی شیعەی عێراق بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی سعودیە دەکات
پەرلەمانتارێکی شیعەی عێراق لەبارەی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانییەوە بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی سعودیە دەکات.
رۆژی سێشەممە 27ـی کانوونی یەکەمی 2016، محەمەد هۆری درێساوی، پەرلەمانتاری کوتلەی ئەحراری سەر بە رەوتی سەدر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ”قوربانیی زۆری داوە و تۆمەت دروستکردن بۆیان بە توندیی رەت دەکەینەوە“.
محەمەد هۆری درێساوی بانگهێشتی عاجل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە دەکات، تاوەکو لەسەر خاکی عێراق بیسەلمێنێت، کە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی و فەرماندە ئیرانییەکانی دیکە ”فەرماندەیی حەشدی شەعبی دەکەن“.
ئەو پەرلەمانتارە شیعەیە رەتی دەکاتەوە هیچ ئەفسەرێکی ئێرانی فەرماندەیی حەشدی شەعبی بکات، ”پاڵپشتییەکانی ئێران تەنها بە ناردنی راوێژکاری سەربازی و چەک و تەقەمەنی خۆی دەبینێتەوە“.
رۆژی دووشەممە 26ـی کانوونی یەکەم، عادل جوبەیر رایگەیاند، کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ”تائیفین“ و راستەوخۆ لەلایەن قاسم سولەیمانییەوە فەرماندەیی دەکرێن.
bas news-
