عه‌بادى: ته‌نها سێ مانگى دیكه‌مان پێویسته بۆ له‌ناوبردنى داعش
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ سێه‌شه‌مه، واده‌ى كۆتاییهاتنى داعشى دیارى كرد و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ له‌ناوبردنى ئه‌و ڕێكخراوه، پێویستییان به سێ مانگه، نه‌ك دوو ساڵ وه‌ك ڕاپۆرته سه‌ربازییه ئه‌مریكییه‌كان ئاماژه‌ى پێده‌ده‌ن.
حه‌یده‌ر عه‌بادى، له دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاند :" هێزى زیاترى نه‌هێشتنى تیرۆرمان ڕه‌وانه‌ى گۆڕه‌پانه‌كانى شه‌ڕى دژ به داعش كردووه كه به‌م دواییانه كۆتاییان به‌مه‌شق هێناوه".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه :" ئۆپه‌راسیۆنه سه‌رباییه‌كانى دژ به داعش به‌رده‌وامه و جه‌نگێكى قورس به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێكخراوه قورسه ده‌كه‌ین كه زۆرێك تواناكانى له‌ده‌ست داوه و دۆخى هێزه‌كانیشمان زۆر جێگیره".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه هیچ هێزێكى بیانى له‌سه‌ر زه‌وى عێراق له شه‌ڕدا نییه، ئه‌وانه‌ش كه هه‌یه ته‌نها پشتیوانى لۆجستى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، جگه له مه‌شقكردن، هێزی بیانى ته‌نها له ئاسمانه‌وه هاوكاریمان ده‌كه‌ن".
bas news-
