یاریده‌ده‌رێكى "ئه‌بو به‌كر به‌غدادى" ده‌ستگیر ده‌كرێت
هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق توانییان ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 27ى 12ى 2016، یه‌كێك له یاریده‌ده‌ره‌كانى "ئه‌بو به‌كر به‌غدادى"، سه‌رۆكى ڕیكخراوى توندڕه‌وى داعش ده‌ستگیر بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازى، به میدیا عێراقییه‌كانى ڕا گه‌یاند :" هێزه ئه‌منییه‌كان توانییان ئه‌مڕۆ شانه‌یه‌كى داعشى ده‌ستگیر بكه‌ن كه له 15 ئه‌ندام و چه‌كدارى ئه‌و ڕێكخراوه پێكهاتبوون".
جه‌ختی كرده‌وه، كه یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان به ناوى (ئه‌بوو حارس مه‌تیووتى) هه‌یه كه یاریده‌ده‌رى ئه‌بو به‌كر به‌غدادییه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كرد، بۆسه‌كه به‌پێی زانیارى هه‌واڵگرى بووه كه دانیشتووانى گه‌ڕه‌كى به‌كر له دیوى چه‌پی شارى مووسڵ زانیارییه‌كانیان به هێزه‌كان گه‌یاندبوو، دواتر توانرا گه‌مارۆى ئه‌و خانووه بدرێت كه خۆیانیان تیادا حه‌شار دابوو.
bas news-
