کارگەی دروست کردنی کاتیوشای داعش دەستی بەسەر داگیرا
دەزگای ھەواڵگری دژە تیرۆری عێراق دەست بەسەر کارگەی دروستکردنی کاتیوشا و مادەی جۆراوجۆری کیمیایی داعشدا دادەگرێت.
عەبدولوەھاب عەزیز ئەفسەر لە دژە تیرۆری عێراق بە K24 گوت: " دەستمان بەسەر کارگەی دروستکردنی کاتیوشا و مادەی جۆراوجۆری کیمیایی داعشدا داگرتووە ویەکێک لەو پارچە ئاسنانەی لە کارگەکە دروستکراوە لەکاتی تەقاندنی ھاوەن بەکاریان ھێناوە، ھەروەھا یەکێکی دیکە لەمادەکان سیفۆڕە کە لە کارگەکە دروستکراوە".
عەمید ھیشام ئەفسەر لە ھەواڵگری دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند: "لە کاتی رزگارکردنی ھەندێ لە گەڕەکەکان، لە لایەن دەزگای دژە تیرۆری عێراقەوە دەست بەسەر مووشەک داگیرا، مووشەکەکان لە جۆری ١٢٠ و ملیمین، موشەکەکە لە سێ بەش پێکھاتون، لە کاتی ھاوێشتنیدا زیان دەگەیەنن، دەستمان بەسەر زیاتر لە ھەزار و ٥٠٠ موشەک و ھاوەندا گرتووە و ئەمە جگە دەستبەسەرداگرتنی پێداویستییەکانی دیکەی داعش وەک جلوبەرگ و خواردنەوەی کحولی
payamner-
