فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان: پێشبینی ده‌كرێت تا دووسالی تر موسڵ كۆنترۆڵ نه‌كرێته‌وه
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عیراق پێشبینیده‌كات پاككردنه‌وه‌ی هه‌ردوو شاره‌كانی ڕه‌ققه و موسڵ كارێكی سه‌خت بێت و دوو ساڵ ده‌خایه‌نێت.
رێكخراوی داعش له‌دوو مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی خۆی له‌عیراق و سوریا ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه روبه‌ڕووی هێرش بووه‌ته‌وه له‌لایه‌ن هێزه عیراقییه‌كان كه له‌هه‌وڵی گرتنه‌وه‌ی موسڵدان و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه هه‌وڵی دابڕینی شاری ره‌ققه‌ی ده‌ده‌ن، هه‌ردوو هێرشه‌كه‌ش به پاڵپشتی گورزه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ژه‌نراڵ ستیفن تاونسێند فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عیراق، له میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌یلی بیست-دا رایگه‌یاند، ئه‌و خشته‌ی كاتی بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی داعش دهستنیشانناكات، به‌ڵام ئۆپه‌راسیۆنه‌كان سه‌خته‌كان له‌دژی چه‌كدارانی داعش به هێواشی به‌رێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یكردووه به‌وه‌ی كه هۆكارێكی سستی به‌رێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ئه‌وه‌یه چه‌كدارانی داعش هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و منداڵان ده‌كه‌نه قه‌ڵغانی مرۆیی.
سه‌باره‌ت به رۆڵی میلیشیا شیعه‌كان، تاونسێند، له لێدوانیكی نائاساییدا بۆ فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌مریكی و لێدوانه‌كانی پێشووتری خۆی، ڕایگه‌یاندووه له‌و كاته‌ی ئه‌و هاتووه ئه‌و میلیشیانه " هاوپه‌یمانێكی زۆر رێكخراون" .
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی كۆمه‌ڵكوژی هاوڵاتیانی سڤیل له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، تاونسێند وتی "چه‌كدارانی داعش چیتر بهسهربڕینهوه نه‌وه‌ستاون، بهڵكوئێستا (بۆمبی ڕۆشنكردنه‌وه) و مشاری كاره‌بایی و ته‌نانه‌ت بلدۆزه‌ر به‌كارده‌هێنن بۆ كوشتنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك. هاوپه‌یمانان هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و كوشتارانه ڕابگرن به‌ڵام ئه‌نجامدانی گورزی ئاسمانی بۆ نزیك ئامانجه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت."
رونیشیكردۆته‌وه ئاسته‌نگێكی گه‌وره بریتیه له‌وه‌ی "بتوانین یارمه‌تده‌ر بین به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشێلكاری ئه‌نجامبده‌ین، هه‌ندێكجار ئه‌وه‌ش واتای وایه له‌نێوان ڕاستگۆبوون له‌گه‌ڵ میدیای ئه‌مریكیدا گیرده‌خۆین له‌كاتێكدا ژه‌نراڵه عیراقییه‌كان پێشبینییه‌كانیان كورتخایهنتره ئه‌وه‌ش لهوڵاتێكدایه كه ددان نان به هه‌ڵه و سه‌ختییه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا شتێكی باو نییه."
payamner-
