ئه‌مریكا له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسه رفێنراوه‌كه هاته ده‌نگ
له‌و باره‌یه‌وه له‌سه‌ر هه‌ژماری تایبه‌تی باڵیۆزخانه‌كه له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسراوه"پاڵپشتی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه و پشكنین و گه‌ڕان به‌دوای رفێنه‌رانی ئه‌و كرده‌وه ترسنۆكانه‌دا كه رۆژنامه‌وانی عێراقی ئه‌فراح شه‌وقی كرده ئامانج".
هه‌روه‌ها بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا هیوای خواستووه "ئه‌و كچه رۆژنامه‌نووسه به سه‌لامه‌تی بگه‌رێته‌وه ناو خێزانه‌كه‌ی خۆی"
پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بریاریدا ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به په‌له لێكۆڵینه‌وه له چۆنییه‌تی رووداوی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵ و رفاندنی ئه‌فراح شه‌وقی بكه‌ن،پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه رفێنرا.
هه‌روه‌ها عه‌بادی بڕیاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌شی ده‌ركردووه كه په‌یوه‌ندییان به‌و رووداوه‌وه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ دوای چه‌ند كاتژمیرێك له رفاندنی كچه رۆژنامه‌نووسه‌كه، رۆژنامه‌نووس (عوسمان شه‌لشه‌ل) به كوردستان24 راگه‌یاند" ئه‌و كچه دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له ماڵه‌كه‌ی خۆی له گه‌ڕه‌كی سه‌یدیه‌ی شاری به‌غدا رفێنراوه و تا ئێستا دیارنییه ئه‌و لایه‌نه كێیه ده‌ستی له ڕفاندنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌دا هه‌یه و به چ هۆكارێك رفاندوویانه".
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه عیراقییه وه‌ك په‌یامنێر و نووسه‌ر له چه‌ندین كه‌نالی عێراقی و عه‌ره‌بی وه‌ك(شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی) و چه‌ند كه‌ناڵ و ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی ناوخۆیی عێراقی كاریكردووه.
k24 -
