فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عیراق: رزگاركردنی ڕه‌ققه و موسڵ دووساڵ دەخایه‌نێت
رێكخراوی داعش له‌دوو مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی خۆی له‌عیراق و سوریا ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه روبه‌ڕووی هێرش بووه‌ته‌وه له‌لایه‌ن هێزه عیراقییه‌كان كه له‌هه‌وڵی گرتنه‌وه‌ی موسڵدان و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه هه‌وڵی دابڕینی شاری ره‌ققه‌ی ده‌ده‌ن، هه‌ردوو هێرشه‌كه‌ش به پاڵپشتی گورزه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ژه‌نراڵ ستیفن تاونسێند فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عیراق، له میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌یلی بیست-دا رایگه‌یاند، ئه‌و خشته‌ی كاتی بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی داعش ده‌ستنیشانناكات، به‌ڵام ئۆپه‌راسیۆنه‌كان سه‌خته‌كان له‌دژی چه‌كدارانی داعش به هێواشی به‌رێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یكردووه به‌وه‌ی كه هۆكارێكی سستی به‌رێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ئه‌وه‌یه چه‌كدارانی داعش هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و منداڵان ده‌كه‌نه قه‌ڵغانی مرۆیی.
سه‌باره‌ت به رۆڵی میلیشیا شیعه‌كان، تاونسێند، له لێدوانیكی نائاساییدا بۆ فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌مریكی و لێدوانه‌كانی پێشووتری خۆی، ڕایگه‌یاندووه له‌و كاته‌ی ئه‌و هاتووه ئه‌و میلیشیانه " هاوپه‌یمانێكی زۆر رێكخراون" .
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی كۆمه‌ڵكوژی هاوڵاتیانی سڤیل له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، تاونسێند وتی "چه‌كدارانی داعش چیتر به‌سه‌ربڕینه‌وه نه‌وه‌ستاون، به‌ڵكوئێستا (بۆمبی ڕۆشنكردنه‌وه) و مشاری كاره‌بایی و ته‌نانه‌ت بلدۆزه‌ر به‌كارده‌هێنن بۆ كوشتنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك. هاوپه‌یمانان هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و كوشتارانه ڕابگرن به‌ڵام ئه‌نجامدانی گورزی ئاسمانی بۆ نزیك ئامانجه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت."
رونیشیكردۆته‌وه ئاسته‌نگێكی گه‌وره بریتیه له‌وه‌ی "بتوانین یارمه‌تده‌ر بین به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشێلكاری ئه‌نجامبده‌ین، هه‌ندێكجار ئه‌وه‌ش واتای وایه له‌نێوان ڕاستگۆبوون له‌گه‌ڵ میدیای ئه‌مریكیدا گیرده‌خۆین له‌كاتێكدا ژه‌نراڵه عیراقییه‌كان پێشبینییه‌كانیان كورتخایه‌نتره ئه‌وه‌ش له‌وڵاتێكدایه كه ددان نان به هه‌ڵه و سه‌ختییه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا شتێكی باو نییه."
تاونسێند ده‌ڵێت "بۆ نموونه له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا ژه‌نراڵه عیراقییه‌كان به میدیای ناوخۆییان راگه‌یاندووه كه ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ڕانه‌وه‌ستاوه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا هێرشه‌كانیان راگرتووه."
ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ به به‌شداری نزیكه‌ی 100 هه‌زار له‌هێزه ئه‌مینه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی و به‌پاڵپشتی زه‌مینی و ئاسمانی هاوپه‌یمانان له 17 ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو ده‌ستیپێكرد و تائێستاش هێزه ئه‌منیه‌كان توانیویانه چه‌ند گه‌ڕه‌كێك له‌به‌ری چه‌پی شاری موسڵ كۆنتڕۆڵبكنه‌وه.
به‌رپرسانی عێراقی ده‌ڵێن، به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به پێشڕه‌وی زیاتر له‌سه‌ر زه‌وی له‌هێرشه‌كانیان دژی چه‌كدارانی داعش كه تائێستا سێ له‌سه‌ر چواری گه‌وره‌ترین شاری باكوری وڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه دواین پێگه‌ی گه‌وره‌ی داعشه له‌عێراق.
رۆژی 22ی ئه‌م مانگه، كۆلۆنێل جۆن دۆریان، وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌میانی وه‌ڵامی پرسیارێكی خه‌نداندا له‌رێگای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا چ كاتێك شاری موسڵ به‌ته‌واوی له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ڕزگارده‌كرێت ڕایگه‌یاند "زۆر سه‌خته خشته‌یه‌كی كاتی بۆ ڕزگاركردنی موسڵ دابنرێت، هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه هێشتا دوژمن ژماره‌یه‌كی زۆر هێڵی به‌رگریی هه‌یه و بۆمب و بۆسه ده‌نێنه‌وه و قه‌ڵغانی مرۆیی مه‌ترسیدار و تاكتیكی شه‌ڕ به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی رێگا بگرن له‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق به هێمنی و ئاسانی به‌ره‌و ناو شاره‌كه پێشڕه‌وی بكه‌ن".
وتیشی "بۆیه ئه‌وشه‌ڕه هه‌ندێك كات ده‌خایه‌نێت، به‌ڵام هێزه‌كانی داعش به ته‌واوه‌تی گه‌مارۆدراون و توانای ئه‌وه‌یان نییه پێداویستی تریان پێبگات یان شه‌ڕكه‌ره‌كانیان به‌هێزبكه‌ن و هه‌موو رۆژێك بۆمباران ده‌كرێن له‌رێگای گۆرزه ئاسمانییه‌كانی فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان و تۆپبارانه‌وه، بۆیه ڕزگاركردنی شاره‌كه ته‌نها مه‌سه‌له‌ی كاته، به‌ڵام به‌هێواشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شه‌ڕێكی سه‌خت و مه‌ترسیدارده‌بێت."
خه‌ندان
