هێزەعێراقییه‌كان هێرشه‌كانیان بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ راگرتووه
ئه‌و فه‌رمانده ئه‌مریكییه كه ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ناوی نه‌هێناوه گوتوویه‌تی" هێزه عێراقییه‌كان كه ئێستا هێرشه‌كانیان بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه راگرتووه، له رۆژانی داهاتوودا و له چوارچێوه‌ی قۆناغێكی نوێ‌دا به‌رده‌وامی به هێرشه‌كانیان ده‌ده‌ن،پاش ئه‌وه‌ی زیاتر له دوو مانگه ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه به به‌رده‌وامی به‌ڕێوه‌چووه و هێزه ئه‌مریكییه‌كانیش له نزیك به‌ره‌كانی شه‌ڕ بوون".
له 17/10/2016 وه به به‌شداری 45 هه‌زار له هێزه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق له سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا شان به شانی هێزی پێشمه‌رگه شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ ده‌ستیپێكردووه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ئاسمانه‌وه پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات و تا ئێستا چه‌ند شارۆچكه و شاره‌دێ و 40 گه‌ڕه‌كی شاری موسڵ و گونده‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا رزگار كراوون و ئێستا موسڵ له هه‌ر چوار لاوه گه‌مارۆدراوه.
K24
