ڕه‌غه‌د باس له هاوسه‌ره كوژراوه‌كه‌ى و باوكى ده‌كات
ڕه‌غه‌د ، كچى "سه‌دام حوسێن"، سه‌رۆكى له‌سێداره‌دراوى ڕ‌ژێمى به‌عس، ئاشكراى كرد، ئه‌وكاته‌ى "حوسێن كامل"ـى هاوسه‌رى له ڕ‌ژێمى به‌عس جیابووه و ڕوویكرده ئوردن، له نێوان هاوسه‌ره‌كه‌ى و باوكی‌دا، دۆش دامابوو.
له درێژه‌ى ئه‌و دیداره‌دا، كه له‌گه‌ڵ تۆڕى CNN ئه‌نجامی داوه و به‌ش به‌ش لێی بڵاو ده‌كرێته‌وه، ڕه‌غه‌د، كچى سه‌دام حوسێن، گوتى :" به كات و قۆناغێكى زۆر دژوار‌دا تێپه‌ڕیم، خۆمم له نێوان باوكم و هاوسه‌ركه‌م به هه‌اڵواسی بینییه‌وه، باوكم و برا و خوشكه‌كانم له‌لایه‌ك، هاوسه‌ره‌كه‌م و منداڵه‌كانیشم له‌لایه‌ك".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه منداڵه‌كانى هیچ كینه‌یه‌كیان به‌رامبه‌ر خێزانه‌كه‌ى له‌دواى كوشتنى باوكیان له 1996 له‌دڵ نه‌گرتووه.
كچه‌كه‌ى سه‌دام، باسى له‌وه‌ش كرد كه خێزانه ئااییه‌كان به ئاسانی تێناگه‌ن، به‌ڵام ئه‌ندامانى خێزانه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان كه كه‌سانى ئاسایی نیین، زۆر جار قورسه له ئاڵۆزی ژیانیان تێبگه‌یت".
ڕه‌غه‌د له ته‌مه‌نى 15 ساڵیدا له‌گه‌ڵ حوسێن كامل، هاوسه‌رگیری كرد، كه ئه‌وكات هاوسه‌ركه‌ى ئه‌فسه‌رێكى باڵا بوو، سه‌رپه‌رشتى درووستكردنى مووشه‌كك و به‌رنامه‌ى توێژینه‌وه‌ى ئه‌تۆمى ده‌كرد، هاوكات خوشكه‌كه‌ى دیكه‌ى به‌ناوى "ڕه‌نا"، له‌گه‌ڵ برایه‌كی حوسێن كامل هاوسه‌رگیرى كرد، به‌هه‌مان شێوه ئه‌ویش ئه‌فسه‌رێكى باڵا بوو، به‌ڵام دواى ماوه‌یه‌ك هه‌ردوو برا ئه‌فسه‌ره‌كه و هاوسه‌ره‌كانیان له ساڵى 1995 له ڕ‌ژێمى به‌عس جیابوونه‌وه و ڕوویان كرده وڵاتى ئوردن. دواتر سه‌دام حوسێن ڕازییانى كرد بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق و بیانپارێزێت، له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان فه‌رمانى پێیان كرد له كچه‌كانیان جیاببنه‌وه، پاشان هه‌ردوو براكه له شارى به‌غدا، كوژران.
bas news-
