موقتەدا سەدر: هێرشکردنە سەر کریستیانەکان بە کردەوەی تیرۆر دادەنێین
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی پرۆسەی ئازادکردنی مووسڵ ڕایگەیاند "ملیۆنەها کەس لە مووسڵ شارەکەیان ئازاد کراوە و ئاوارە نەبوون. پرۆسەکە زۆر باش بەڕێوە دەچێت و پێویستە زیانەکانی هێزە چەکدارەکانمان کەم بکەینەوە.
هاوکات موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدرلە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا گوتی "لەسەر پاڵپشتیکردنی سوپای عێراق بۆ تەواوکردنی پرۆسەی ئازادکردنی مووسڵ پاڵپشتیی حکوومەت دەکەین و گوتیشی "پاڵپشتی بیرۆکەی میانڕەوی لە عێراق و کۆتاییهێنان بە توندوتیژیو پرۆسە چاکسازییەکان دەکەین."
موقتەدا سەدر ئەوەشی ئاشکرا کرد "دەستدرێژیکردنە سەر کریستیانەکان بە کاری تیرۆر دادەنێین و ئەوەی لە بەسرە ڕووی دا، کاردانەوەی گەلە و ناکرێت گەل دەستدرێژی بکاتە سەر هۆزە عێراقییەکان. دەستدرێژییەک هەبووە بۆ سەر حزبی دەعوە، ئەو حزبە دۆستی ئێمەیە. ڕەنگە ئەو کەسایەتییەی دەستدرێژی کرایە سەر، خۆی لە گەل دوور خستبێتەوە."
bas news-
