تەرمی سەرکردەیەکی داعش لە ناوەڕاستی تەلەعفەر دەدۆزرێتەوە
تەرمی سەرکردەیەکی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە ناوەڕاست شارۆچکەی تەلەعفەر دەدۆزرێتەوە.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەبو عومەر حیجازی، سەرکردەی دیاری داعش لە تەلەعفەر ماوەی چوار رۆژبوو لەلایەن ژمارەیەک هاووڵاتیی تەلەعفەر رفێندرابوو.
رۆژی دووشەممە 26ـی کانوونی یەکەمی 2016، تەرمی ئەبو عومەر حیجازی لە کۆڵانێکی تەنگەبەری ناوەڕاستی تەلەعفەر دۆزراەتەوە، کە ئاسەواری لێدانی پێوە دیارە و گوللەیەکیشی بەسەرەوە نراوە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
bas news-
