فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌مریكی: له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا قۆناغێكی نوێی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌ستپێده‌كات
موقه‌ده‌م ستۆرت جه‌یمس، فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنێكی شه‌ڕكه‌ری سوپای ئه‌مریكا كه له‌به‌ره‌ی باشووری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ هاوكاری هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات، تایبه‌ت به رۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندووه"ئێستا ئێمه خۆمان ئاماده‌ده‌كه‌ین بۆ قۆناغی داهاتووی هێرشه‌كان له‌كاتێكدا چووینه‌ته ناوه‌ڕاستی موسڵه‌وه‌و ئێستا هێزه‌كان له‌وێ ده‌ستیان كردووه به جێگیربوون‌و لێدانی سه‌نگه‌ر و هێنانی چه‌ك و جبه‌خانه بۆ ناوجه‌رگه‌ی شاره‌كه‌و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا هێرشه‌كه ده‌ستپێده‌كات".
له‌باره‌ی ئاستی مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان، جه‌یمس ڕایگه‌یاندووه هێشتا ئاستی مه‌ترسی وه‌كو "مام ناوه‌ند" ده‌ستنیشان كراوه.
له‌ماوه‌ی 15ی مانگی ڕابردوودا له‌شه‌ڕی دژی داعش، سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی له باكووری عێراق كوژراون.
ئه‌و فه‌رمانده ئه‌مریكییه كه له رۆژهه‌ڵاتی موسڵه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه خێرایی قۆناغی نوێی هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه په‌یوه‌سته به ئاستی به‌رگریكردنی چه‌كدارانی داعش.
"ئه‌گه‌ر له‌رۆژی یه‌كه‌مدا سه‌ربكه‌وین، ئه‌وا ڕه‌نگه هێرشه‌كه زۆر به‌خێرایی به‌ڕێوه‌بچێت‌و ئه‌گه‌ر له‌رۆژی یه‌كه‌مدا چه‌كدارانی داعش به‌رگریی زۆر بكه‌ن‌و ئێمه ناچاربین بكشێینه‌وه ئه‌وا ئه‌وه شوێنێكی باش نییه بۆ شكاندنی هێڵه‌كانی به‌رگریی داعش و هێرشه‌كه ڕه‌نگه ماوه‌یه‌كی درێژتر بخایه‌نێت" جه‌یمس وای وتووه.
به‌پێی وته‌كانی جه‌یمس له‌و هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌دا هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی بێ پێشینه تێكه‌ڵ به هێزه عیراقییه‌كان ده‌بن، ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌رده‌بێت له هه‌مئاهه‌نگی بۆ ئه‌نجامدانی پشتیوانی هه‌وایی‌و هه‌واڵگری له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه بۆ هێزه عێراقییه‌كان.
ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ به به‌شداری نزیكه‌ی 100 هه‌زار له‌هێزه ئه‌مینه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی و به‌پاڵپشتی زه‌مینی و ئاسمانی هاوپه‌یمانان له 17 ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو ده‌ستیپێكرد و تائێستاش هێزه ئه‌منیه‌كان توانیویانه چه‌ند گه‌ڕه‌كێك له‌به‌ری چه‌پی شاری موسڵ كۆنتڕۆڵبكنه‌وه.
به‌رپرسانی عێراقی ده‌ڵێن، به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به پێشڕه‌وی زیاتر له‌سه‌ر زه‌وی له‌هێرشه‌كانیان دژی چه‌كدارانی داعش كه تائێستا سێ له‌سه‌ر چواری گه‌وره‌ترین شاری باكوری وڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه دواین پێگه‌ی گه‌وره‌ی داعشه له‌عێراق.
xendan -
