کۆریای باشوور 24 فڕۆکەی جەنگی رادەستی عێراق دەکات

 کۆریای باشوور 24 فڕۆکەی جەنگی رادەستی عێراق دەکات
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاندووە، کە کۆریای باشوور 24 فڕۆکەی جەنگیی رادەستی عێراق دەکات.

رۆژی دووشەممە 26ـی کانوونی یەکەمی 2016، وەزارەتی بەرگریی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە فڕۆکەکان لە جۆری T50ن و قۆناغی دروستکردنیان تەواو بووە.

لە مانگی کانوونی یەکەمی 2013، عێراق گرێبەستێکی بۆ کڕینی 24 فڕۆکەی جەنگیی جۆری T-50، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازیی کۆریای باشوور واژۆ کرد.

فەریق ئەنوەر حەمەئەمین، فەرماندەی هێزەکانی ئاسمانیی سوپای عێراق لە بەیاننامەکەدا رایگەیاندووە، کە ئەو فڕۆکە جەنگییانە لە بەهاری داهاتوو رادەستی عێراق دەکرێن، چونکە ئەوکات مەشق و راهێنانی فڕۆکەوانە عێراقییەکان لەسەر ئەو فڕۆکانە، تەواو دەبێت.












باسنيوز
Top