وه‌زاره‌تى كاره‌با بۆ حكوومه‌تى فیدڕاڵ: پاره‌ى قه‌رزى كاره‌باى ئێران بده‌نه‌وه
وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق داوا له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى فیدڕاڵ ده‌كات، دۆسیه‌ی قه‌رزه‌كانى پاره‌ى كاره‌باى هاورده‌كراو له دیوى ئێرانه‌وه كه بڕه‌كه‌ى زیاتر له 4 ملیار دۆلاره، یه‌كلایی بكاته‌وه و ئه‌و قه‌رزه بداته‌وه.
موسعه‌ب موده‌ڕس، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق، به "تۆڕى مهوقفى عێراق"تى ڕا گه‌یاند :" قه‌رزى پاره‌ى كاره‌باى هاورهكراو له ئێرانه‌وه، گه‌شتووه‌ته زیاتر له 4 ملیار دۆلار".
ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه ئه‌و پاره‌یه، پهرزى كاره‌باى چه‌ند ساڵى ڕابردووه و به‌هۆى قه‌یرانی داراییه‌وه نه‌توانراوه بدرێته‌وه به ئێران كه تائێستاش به‌به‌رده‌وامى كاره‌با به به‌شێك له شاره‌كانى عێراق ده‌دات.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه وه‌زاره‌تى كاره‌با په‌ناى بردووه بۆ حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تى دارایی بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئێرانی‌دا ئه‌و قه‌رزه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، گوتیشی :" به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێك له‌و باره‌یه‌وه نه‌نراوه، عێراقیش پێویستى به كاره‌باى ئێرانه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى پێویست".
به‌پێی گرێبه‌ستێكى نێوان به‌غدا و تاران، مانگانه ده‌بێت عێراق 60 تا 70 ملیۆن دۆلار كرێی كاره‌باى هاورده‌كراو بدات به ئێران،
bas news-
