سەرۆکی لیستی برایەتی: بەپێی بەرنامەی دانراوە دەبێت تا کۆتایی ئەمساڵ لای چەپی موسڵ بەتەواوەی رزگار بکرێت

سەرۆکی لیستی برایەتی: بەپێی بەرنامەی دانراوە دەبێت تا کۆتایی ئەمساڵ لای چەپی موسڵ بەتەواوەی رزگار بکرێت


سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ ئاشکرایکرد، لەکۆی ٦٠گەڕەکی لای چەپی موسڵ ٤٥گەڕەک رزگارکراون و بەپێی ئەو بەرنامەی دانراوەش پێویستە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ لای چەپی موسڵ بەتەواوەتی رزگار بکرێت.



سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ "سەیدۆ چەتۆ" بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "تەقینەوەکانی گۆگجەلیل ئەوە دەسەلمێنێت کە تاوەکو ئێستا لەو ناوچانەی لای چەپی موسڵ که رزگارکراون شانەی نوستووی داعش ھەیە، بۆیە داعش ورەی رووخاوە و ھەرچی لەدەستی بێت دەیکات بۆ ئەوەی مانەوەیان لە موسڵ زیاتر بێت."



سەیدۆ چەتۆ گوتی: دوێنێ ھێزە عێراقیەکان تاوەکو لای شەلالاتیان ئازادکردووە و تاوەکو ئێستاش لە کۆی ٦٠گەڕەک لەلای چەپی موسڵ نزیکەی ٤٥گەڕەکی ئازادکراوە.



چەتۆ روونیشی کردەوە: بەپێی ئەو بەرنامەی دانراوە لەلایەن ھێزە عێراقیەکانەوە پێویستە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ لای چەپی موسڵ ھەموو ئازادبکرێت.



سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ باسی لەوەشکرد، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن پرۆسەی رزگارکردنی موسڵ راگیراوە راست نیە و پرۆسەکە بەردەوامە.
payamner-
Top