نوێنەری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: هەرێمی کوردستان هاوکارێکی باشمان بووە

نوێنەری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: هەرێمی کوردستان هاوکارێکی باشمان بووە




نوێنەری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە هەرێمی کوردستان هاوکارێکی باشی عێراق بووە لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکرنەوەی مووسڵ.



رۆژی پێنجشەممە 22ـی کانوونی یەکەمی 2016، دکتۆر فارس بریفکانی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری دهۆک رایگەیاند، بە نوێنەرایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای دهۆکی کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستیی دهۆک کۆ بووەتەوە.



فارس بریفکانی بە ناوی پەرلەمان و حکوومەتی عێراق سوپاسی حکوومەت و گەلی هەرێمی کوردستانی کرد، کە لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵەوە هاوکارێکی باشی عێراق بووە.



سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، کە ھەرێمی کوردستان بووەتە پەناگەیەک بۆ ئەو ھاووڵاتییانەی لە ترسی شەڕ و داگیرکاریی رێکخراوی توندڕەوی داعش پەنایان بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هێنا و دوای ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی موسڵیش هەزارانیان وەکو پەنابەر روویان لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە و لە رووی مرۆڤایەتیشەوە هاوکاریی کردوون.
BAS NEWS-
Top