ئێران داوا له عێراق ده‌كات ڤیزه‌ى نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌ڵبگیرێت
باڵیۆزى ئێران له به‌غدا، دووپاتى ده‌كاته‌وه، كه وڵاته‌كه‌ى چه‌ندین جار داواى له حكوومه‌تى عێراقی كردووه ڤیزه‌ى نێوان به‌غدا و تاران هه‌ڵبگیرێت، جه‌ختیشی كرده‌وه، كه چاوه‌ڕێی وه‌ڵامى عێراق ده‌كه‌ن.
ئاژانسى هه‌واڵى "ته‌سنیم"ـى ئێرانى له‌سه‌ر زارى حه‌سه‌ن ده‌نائى فه‌ڕ، باڵیۆزى ئێران له عێراق، بڵاوی كراوه :" لایه‌نی ئێرانى به‌دواداچوون ده‌كات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ڤیزه‌ى نێوان ئێران و عێراق".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه هه‌وڵه‌كانیان له‌و باره‌یه‌وه به‌رده‌وامه و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامى به‌غدا ده‌كه‌ن.
باڵیۆزه‌كه‌ى ئێران گوتیشی :" هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ڤیزه په‌یوه‌سته به بۆچوونى هه‌ردوولاوه و به‌رپرسه عێراقییه‌كانیش به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ن".
جێی ئاماژه‌یه كه ساڵانه چه‌ند ملیۆن هاووڵاتییه‌كى ئێرانى به‌مه‌به‌ستى گه‌شتى ئاینی ڤیزه‌ى عێراق وه‌رده‌گرن.
BAS NEWS-
