میدیا عێراقییه‌كان: په‌رله‌مانتارێك مانگانه 58 مووچه وه‌رده‌گرێت
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار ئاشكراى ده‌كات، به‌پێی زانیارییه‌كانى ڕاوێژكارێك له سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران، له چوارچێوه‌ى فه‌رمانێكى عه‌بادى بۆ ئاشكراكردنى مووچه‌ى "بن دیوار" كه داواى كردووه له په‌رله‌مانتارانه‌وه ده‌ست پێ بكرێت، ده‌ركه‌وتووه یه‌كێك له په‌رله‌مانتاره‌كانى عێراق مانگانه 58 مووچه وه‌رده‌گرێت.
مووچه‌كان به‌پێی زانیارى سه‌رچاوه‌كه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش كراوه:
مووچه‌ى 25 كارمه‌ندى وه‌زاره‌تێكى ئه‌منى كه بڕى مووچه‌كان جیاوازن.
مووچه‌ى 21 كارمه‌ند له وه‌زاره‌تێكى دیكه.
مووچه‌ى 12 فه‌رمانبه‌ر كه له گرووپى دووه‌من.
سه‌رچاوه‌كه بۆ میدیا عێراقییه‌كان باسى له‌وه‌ش كرد ، كه حه‌یده‌ر عه‌بادى به‌ڵێنى داوه، پارێزبه‌ندى بدات به‌هه‌ر به‌رپرسێك كه مووچه‌ى بن دیوارى هه‌بێت و نه‌درێته یاسا، گوتیشی :" ڕاوێژكاره‌كه ده‌ستى كردووه به‌كاره‌كانى و سه‌رپشك كراوه، لیستێكیشى به‌ناوى سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتار و به‌رپرسان ئاماده كردووه".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه ڕاوێژكاره‌كه چووه‌ته بانكه حكوومى و ئه‌هلییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى كۆپی له هه‌ژمارى بانكى هه‌موو به‌رپرسان و په‌رله‌مانتاران ده‌ست بكه‌وێت ، گوتیشی :" یه‌كه‌م ناو كه بووه‌ته جێی سه‌رنجى ڕاوێژكاره‌كه، ناوى په‌رله‌مانتارێكى سه‌ر به فراكسیۆنێكى گه‌وره بووه".
ئاشكراشی كرد، كه ڕاوێژكاره‌كه وردبینی له هه‌ژمارى ئه‌و په‌رله‌مانتاره كرد، دواى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد بۆ مووچه و ده‌رماڵه‌كانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ده‌ركه‌وتووه كه چه‌ندین مووچه‌ى دیكه له وه‌زاره‌ت و ده‌گاكانى حكوومه‌ته‌وه ده‌چێته سه‌ر هه‌ژمارى په‌رله‌مانتاره‌كه.
BAS NEWS-
