ئه‌مریكا : ئاستی به‌شداریكردنمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق زیاتر ده‌كه‌ین
فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سه‌ربازیی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئه‌مریكا یارمه‌تی و هاوكاری سه‌ربازانی عێراق ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ له‌ده‌ستی داعش.
زیاتر له پێنج هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌عێراق جێگیركراون له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه راوێژ پێشكه‌ش به هێزه ناوخۆییه‌كان ده‌كات له‌پێناو گرتنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه داعش ده‌ستی به‌سه‌رداگرتن.
راوێژكارانی هاوپه‌یمانان له سه‌ره‌تادا له باره‌گاكانیان له به‌غداد جێگیرببوون، به‌ڵام له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی نزیك له هێزه‌ئه‌منییه‌كان بڵاوبونه‌ته‌وه .
له ئێستادا هێزه‌كانی عێراق %20 شاری موسڵیان كۆنترۆڵكردووه و ڕووبه‌رووی به‌رگریه‌كی قورس و توند بونه‌ته‌وه كه پیشڕه‌ویه‌كانی تاراده‌یه‌كی زۆر سستكردووه، بۆیه ئه‌مریكا به‌شداری و پشتیوانییه‌كانی زیاد ده‌كات.
كۆلۆنێڵ برێت جی سیلڤیا فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا رۆژی هه‌ینی وتی "ئاستی به‌شداریكردنمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق زیاتر ده‌كه‌ین"هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئێستا زیاتر هاوكاری هێزه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی پێكهاته‌و یه‌كه پێشكه‌وتووی زیاتر بگرێته‌وه، هه‌ندێ له‌م پێكهاته سه‌ربازیانه له‌رابردوودا به‌شداریان نه‌كردووه له ئێستا به‌شداریان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
payamner-
