بەغدا 43 ملیار دیناری نارودوەتە ھەرێمی کوردستان

بەغدا 43 ملیار دیناری نارودوەتە ھەرێمی کوردستان


وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاشكرای دەكات، بەغدا 43 ملیار دیناری ناردووەتە ھەرێمی كوردستان.

دەرباز محەمەد وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، لە لێدوانێكی تایبەت بۆ کوردستان24 رایگەیاند: "ھەموو ئەو كەمپانەی ئاوارەكان كە لە ھەرێمی كوردستان ھەن بە پارەی بەغدا دروستكراون، بۆ ئەم مەبەستە 20 ملیار دینار بۆ پارێزگای دھۆك و 23 ملیار دیناریشمان بۆ ھەولێر ناردووە".

گوتیشی: "گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنەكانی خۆیان خزمەت بە ھەرێمی كوردستان دەكات، تا ئێستا نیو ملیۆن ئاوارە لە ھەرێمی كوردستان گەڕاونەتەوە ناوچەكانیان و بەردەوامین لە پڕۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ئەو شوێنانەی كە رزگاركراون".
k24 -
Top